بە بۆنەی ساڵوەگەڕی رووداوی کەربەلا و رۆژی عاشورا جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان لە دیاربەکر بەرنامەیەک بە تەوەری "لە کەربەلاوە بەرەو غەززە" رێکخست.
بەرنامەکە لە پارکی شەهیدانی ١٥ی تەمووز بەڕێوەچوو. بەرنامەکە بە خوێندنی قورئانی کەریم لە لایەن حافیز محەمەد ئەمین یلماز دەستی پێ کرد.
دواتر هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم سرودیان لەبارەی حەزرەتی حوسێن و کەربەلا پێشکەش کرد و دواتر یەحیا ئۆغراش وتارێک لەبارەی گرنگی رۆژەکە پێشکەش کرد.
ئۆغراش ئاماژەی بەوە کرد کە رووداوەکەی کەربەلا هەموو کاتێک لە مێژووی ئیسلام و دڵەکاندا زیندووە و ئیمام حوسێن لە کەربەلا لە دژی ئەوانەی لە دوای دەسەڵات، سەڵتەنەت و هێز بوون راوەستاوە.
"غەززە وەک حەزرەتی حوسێن و یارەکانی بە تەنها ماوە"
ئۆغراش غەززەی وەک "رووداوێک کە دڵەکانمان پارچە پارچە کرد" وەسف کرد و دواتر وتی، "ئیمام حوسێن ئەو کات لەگەڵ ٧٢ کەس لە خانەوادەکەی لە دژی یەزید راوەستان کە نیشانە و سیمبۆڵی دەسەڵاتی زاڵم بوو. لەکن سیستەمەکانی وەحی و هەروەها لە کن سیستەمەکانی بەشەری، سەرهەڵدانەکەی ئیمام حوسێن سەرهەڵدانێک بوو کە مردنی کوشتبوو. ئیمام حوسێن نزیکەی مانگێک لە ژێر گەماڕۆدا مایەوە و دواتر شەهید بوو."
ئۆغراش لە بەردەوامی باس لە هێرش سەر کەناری غەززە کرد کە زیاتر لە ٩ مانگە بەردەوامە و بەرخۆدانی پیرۆز کرد و وتی، "ئەمڕۆ دەبینین کە غەززە نزیکەی ٩ مانگە لە ژێر گەماڕۆدایە. تا ئەو کاتەی کەسانێک هەبن کە دڵیان لەگەڵ مسوڵمانەکان بێت و شمشێریان لە دژی مسوڵمانەکان بێت هەموو کاتێک کەربەلاکان بە سەر مسوڵمانەکاندا دێن. دڵمان لەگەڵ کێ بێت دەبێت شمشێرمانیش لەگەڵ ئەو بێت. ئەمڕۆ کەربەلا لە غەززە دووبارە دەبێتەوە. غەززە لە دژی تەواوی زاڵم، خائینەکان بەردەوامە لە تێکۆشان. وەک حەزرەتی حوسێن و یارەکانی بە تەنها ماوە. ئێستا ئێمە لەبارەی غەززە بە گەورەترین شێوە تاقیدەبینەوە. ئەوانەی دەڵێن 'خۆزگە ئەو کات لە کەربەلا بوواین' ئێستا بۆ چی بۆ غەززە شتێک ناکەن؟"
"رۆژەڤەکەمان بۆ غەززەی کەربەلا سەردەم تەرخان بکەین تاکو ببێتە هۆی هەستانەوەی رابەرانی ئوممەتی ئیسلام"
ئۆغراش لە بەردەوامی وتی، "٩ مانگە ئاو بە غەززە نادرێت، خزمەتی تەندروستی نییە، پەروەردەیی لە ناو چووە، هەموو شوێنیک وێران بووە و هەموو رۆژێک بۆمب دەبارێت، بەڵام ئەوانەی دەڵێن 'خۆزگە ئێمەش لە کەربەلا بوواین' بۆ غەززەش هەستیار بووانە. لە قۆناغێکدا کە ئەمریکای شەیتانی گەورە سەردەم و ئەوروپای ئیمپریالیست هێزەکانیان یەکخستووە ئێمە بێ دەنگین. بۆ لە دەستنەدانی پلە و تەختەکانمان دەڵێین کە هیچ شتێک لە دەستمان نایێت ئەنجام بدەین. ئیمتیحانەکەمان دژوارە و زۆر شت لە دەستمان دێت. ئیمام حوسێن دەیوت کە ئەگەر حاکمیەتی دینی باپیرەکەم موحەممەد موستەفا (صلی الله علیه و سلم) بە خوێنی من مومکین دەبێت 'ئەی شمشێرەکان وەرن لە من بدەن و منی پارچە پارچە بکەن.' ئێمەش دەتوانین بۆ غەززەی کەربەلای سەردەم هەمان هەڵوێستە نیشان بدەین."
ئۆغراش لە کۆتاییدا جەختی لەوە کرد غەززە دەبێت هەموو کاتێک لە رۆژەڤی مسوڵمانەکاندا بێت و دواتر وتی، "دەبێت بە دوعاکانمان، هاوکارییەکانمان، بایکۆت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رۆژەڤەکەمان بۆ غەززەی کەربەلا سەردەم تەرخان بکەین تاکو ببێتە هۆی هەستانەوەی رابەرانی ئوممەتی ئیسلام. غەززە ئەمڕۆ کەربەلایە و بە تەنها ماوە. برا خۆڕاگرەکان لە غەززە شوێکەوتووی رێگای ئیمام حوسێنن کە مردنیان کوشتووە. عیزەت و روومەت و حەیسیەتی ئوممەت دەپارێزن. غەززە بەرخۆدانی ئێمەیە، رووحی ئێمەیە، هەموو شتی ئێمەیە."
"ئەمڕۆ رۆژی شەهیدبوونی نەوەکانی پێغەمبەر لە کەربەلا لە لایەن یەزیدییەکانە بۆ دەسەڵات و مەقام"
دواتر هونەرمەندانی ئاژانسی ئۆزلەم سرودیان پێشکەش کرد و دوای سرودەکان مەلا رەجائی گولەر ئەندامی إتحاد العلماء وتارێک لەبارەی رووداوەکەی کەربەلا پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە ئەو رۆژ لە کەربەلا حەزرەتی حوسێن بە تەنها هشترابوو و ئەمڕۆ میراتگرانی حەزرەتی حوسێن لە غەززە لە تێکۆشانەکەیان بە تەنها هشتراون.
مەلا رەجائی لە بەردەوامی وتی، "ئەمڕۆ عاشورایە رۆژێک کە یەزیدییەکان بۆ مەقام و دەسەڵات نەوەی پێغەمبەرەکەمان (صلی الله علیه و سلم) حەزرەتی حوسێنیان شەهید کرد. کاتێک باس لە نەوەی پێغەمبەر دەکرێت گەنجێک کە ناتوانێت چاکە و خراپە لە یەکتر جیا بکاتەوە و بە پێی هەستەکانی گەنجایەتی حەرەکەت دەکات بە بیر دێت. بەڵام کاتێک حەزرەتی حوسێن لە مەککەوە بەرەو کەربەلا بەڕێوە کەوت تەمەنەکەی ٥٠ی تێپەڕاندبوو و نزیکەی ٦٠ ساڵ بوو."
مەلا رەجائی لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد کە کاتێک حەزرەتی حوسێن بڕیاری بەرخۆدانی دایەوە دەیزانی کە لە ئەنجامی ئەم تێکؤشانەدا شەهادەت و کوژرانی خانەوادەکەی بە دەستی جانییەکان هەیە و دواتر وتی، "پێشتر کوفییەکان نامەیان بۆ حەزرەتی حوسێن دەنارد و دەیانگوت کە وەرن ئێرە ئێمە بەیعەت لەگەڵ تۆ دەکەین، یەزید شایەتی خیلافەت نییە، کەسێکی فاسق و سەرخۆش و مەستە و دەمانەوێت لێرە دەوڵەتێکی ئیسلامی دامەزرێنین. حەزرەتی حوسێن بەهۆی ئەم نامەیانە بەڕەو کەربەلا بەڕێوەکەوت. کاتێک بەڕێوەکەوتبوو ئەو کەسانەی ئەویان بینی بوو، شاعیر فەرزەق وتبووی کە ئەوانەی ئەم نامەیانەیان نووسیوە هەرچەند دڵیان لەگەڵ تۆیە بەڵام لەناو خییانەتدانە. بەڵام حوسێن لەبەر ئەوەی بەڕێوبەر بوو بەردەوامبوو لە بڕیارەکەی و بەرەو بیابانی کەربەلا بەڕێوەکەوت."
"ئەو رۆژ لە کەربەلا ٧٢ کەس لە ئەهلی بەیت شەهید بوون بەڵام ئەمڕۆ لە ٤٠-٥٠ هەزار کەس بەڕگری لە پیرۆزییەکانی ئیسلام دەکەن شەهید دەبن"
مەلا رەجائی لە بەردەوامی وتی، "کاتێک حەزرەتی حوسێن گەشتە بیابانی کەربەلا سەربازەکانی یەزید و هەزار سەربازی پارێزگاری بەسرە رێگاکەیان داخست و ئەویش لەو کوفەوە بەرەو رووباری فورات بەڕێوەکەوت. بەڵام رێگەیان نەدا کە حەزرەتی حوسێن لە رووباری فوراتەوە دلۆپێک ئاویش بخواتەوە. بۆ دەسەڵات و سەڵتەنەت چاویان بە خوێن داپۆشرابوو. ئەو دەسەڵاتەی کە بوونەتە هۆی شەهادەتی حەزرەتی حوسێن و خانەوادەکەی. حەزرەتی حوسێن نزیکەی مانگێک لەوێ مابوو. رێگری لە گەشتنەکەی بە کوفە و فورات کرابوو. لە ئەنجامدا حەزرەتی حوسێن و ٧٢ کەس لە ئەهلی بەیت لەوێ شەهید بوون."
مەلا گولەر جەختی لەوە کرد کە حەزرەتی حوسێن نیشانە و سیمبۆلی شەهادەت و بەرخۆدان لە دژی ستەمە و ئەگەر حەزرەتی حوسێن نەبووایە شایەد شێخ سەعید و عومەر موختاریش نەدەبوون.
مەلا رەجائی لە بەردەوامی سەبارەت بە غەززەی کەربەلای سەردەم وتی، "لە ئەنجامدا شێخ سەعیدی میراتگری حەزرەتی حوسێن دوای نزیکەی ١٢٠٠ ساڵ سەریهەڵدا و کاتێک هاوسەرەکەی باس لە دڵگرانی خۆی کردبوو وتبووی، 'خوێنی من لە هی حەزرەتی حوسێن و خانەوادەکەم لە خانەوادەی حەزرەتی حوسێن گرنگتر و بە بەهاتر نییە.' بە هەمان شێوەیەی حەزرەتی حوسێن لە کەربەلا شەهید بوو، شەهید سەعیدەکان لەم جوگرافیایە لە سێدارە دران، لە رۆژگاری ئێمەشدا کەربەلاکان روودەدات. تەماشاکەن غەززە... زیاتر لە ٩ مانگە خوێنیان لە بەر چاوی ئێمەدا ڕژاوە لەلایەن سەهیۆنییەکان و ئیمپریالیستەکان و ڕەنگە ئەوانەی چاویان لە کۆمەڵکوژییەکان دادەخەن و پشتگیریان دەکەن. ئەمڕۆ لە غەززە بە دەست وەحشییەکان ٤٠ هەزار مسوڵمان کوژراون و دەکوژرێن. ئەو رۆژ لە کەربەلا ٧٢ کەس لە ئەهلی بەیت شەهید بوون بەڵام ئەمڕۆ لە ٤٠-٥٠ هەزار کەس بەڕگری لە پیرۆزییەکانی ئیسلام دەکەن شەهید دەبن."
"دەبێت وەک باپیرەکەمان پەند لە کەربەلا وەربگرین و رێگە نەدین کە کەربەلای سەردەم بە تەنها بمێنێتەوە"
مەلا رەجائی لە کۆتاییدا وتی، "ئەمڕۆ میراتگرانی حەزرەتی حوسێن لە غەززە کۆبوونەتەوە و بە پیتەکانی زێڕین داستان دەنووسن. ئەوانەی لەگەڵ ئەبو عوبەیدە و محەمەد ضەیف موجادەلە دەکەن حوسەینەکانی سەردەمن. زەینەبەکانی سەردەم بۆ دۆزی ئیسلام منداڵەکانیان بەرەو شەهادەت دەنێڕن. تاکە داوایان ئەوەیە کە ئوممەت ئەوان بە تەنها نەهێڵێت. غەززە نایەوێت وەک حەزرەتی حوسێن تەنها بمێنێتەوە. دەبێت ئێمە غەززە لە بیر نەکەین و رێگە نەدەین ببێتە کەربەلای سەردەم. دەبێت وەک باپیرەکەمان پەند لە کەربەلا وەربگرین و رێگە نەدین کە کەربەلای سەردەم بە تەنها بمێنێتەوە. خودا ئێمەی بکاتە لەو کەسانەی کە لە کەربەلای سەردەم لە ناو رێزەکانی تێکۆشاندا دەبن."
بەرنامەکە بە ئەنجامدانەوەی دوعا کۆتایی هات.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
حكوومەتی هەرێمی كوردستان، راگەیەندراوێكی لەسەر ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بردنی نەوت و گازی ئەو ناوچانە لەلایەن حكوومەتی فیدراڵییەوە بڵاو كردەوە.
وەزارەتی بەرگری تورکیا راگەیاند، لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا ٩ ئەندامی پەکەکە کوژران.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە شارۆچکەی قۆسەری پارێزگای مێردین ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٤ کەسیش بریندار بوون.
شاهزادە دەمیر جێگری سەرۆکی گشتی هودا پار و پەرلەمانتاری عەنتاب لە ئەنجومەنی گشتی پەڕلەمان بانگێشتی کرد کە دەبێت دەبێت پرۆپاگەندەی ئێل،جی،بی،تی قەدەغە بکرێت.